به ڤیدیۆ.. ئه‌فسه‌رێكی لوبنانی ژنێك ناچار ده‌كات قاچی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماچ بكات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای لوبنان ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، به هۆی ئه‌وه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژنێكی دیكه ناچار ده‌كات قاچی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماچ بكات.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی لوبنان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ڵێت: "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوو ژن ده‌رده‌كه‌ون یه‌كێكیان ناچاركراوه قاچی ئه‌وه‌ی دیكه ماچ بكات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ربازه، ئێستا سه‌ربازه‌كه ده‌ستگیركراوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت كراوه".
ميدياكانى ئه‌و وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌ستگیركراوه، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی "عه‌دوه"یه و ئێستا نیشته‌جێی شاری "مونیه"یه، وه‌ك باسده‌كرێت، ئه‌فسه‌ره‌كه ژنێكی دیكه‌ی ناچاركردووه قاچی خێزانه‌كه‌ی ماچ بكات، هۆكاره‌كه‌شی بوونی كێشه‌یه‌ك بووه له نێوان ژنی ئه‌فسه‌ره‌كه و ژنه‌كه‌ی دیكه.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هاوسه‌ری ئه‌فسه‌ره‌كه ته‌واوی رووداوه‌كه به مۆبایل تۆماركردووه و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، دواتریش لقی باكووری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی، لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتكراوه.
ئ. م