سەرۆک بارزانی و سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی جه‌خت له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌عد ئه‌لجه‌نابی، سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی كۆماریی عێراق كۆبووه‌وه و جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە 30ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەعد ئەلجەنابی، سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا، کە جاسم ئەلحلفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی ئامادە بوو، ڕەوشی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.ئ
ئ. م