پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگری لە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی شنگال دەكەن
K24 - دھۆك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئیدارەی شەرعی شنگال گەڕانەوە قەزاكە، لەلایەن ھێزەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگریان لێكرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شنگال بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئیدارەی شەرعی شنگال گەڕایەوە قەزاكە، بەڵام لەلایەن پەكەكە بە پشتیوانی ھێزەكانی حەشدی شەعبی رێگری لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بەرپرس و فەرمانبەرانی ئیدارەی شەرعی شنگال كرا".
گوتیشی: "ئێستا لە چەند لایەكەوە ھەوڵ بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە دەدرێت كە ھێزەكانی پەكەكە و حەشد بۆ گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی شنگال دروستیان كردووە".
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال بە کوردستان24 راگەیاندبوو: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیاردراوە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کارەکانی بکاتەوە".