سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی: هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك راست نییه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌هیچ رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ پارێزگای كه‌ركووك كرابێت و ده‌ڵیت: "ئه‌و هه‌واڵانه راست نیین".
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/11/2018 گووتی: "هیچ رێككه‌وتنێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، حكوومه‌تی نوێی عێراق هیچ رێككه‌وتنێكی بۆ راده‌ستكردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان نه‌كردووه".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی گوتووه: "قسه‌كردن له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پثێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ پارێزگای كه‌ركووك راست نییه، ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی بۆ راده‌ستكرنه‌وه‌ی كه‌ركووك نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له كوردستان ده‌یڵێن".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌ڵێت: "پارته كوردییه‌كان و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پڕوپگه‌نده بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانیان رازی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئیتیحادییه‌كان".
پێشتریش ساڵحی گوتبووی، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و فیرقه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و سنووری پارێزگای كه‌ركووك پێكبهێنرێت، به‌ڵام دواتر له‌و لێدوانه‌ی په‌شیمان بوویه‌وه.