نێچیرڤان بارزانی: به‌رده‌وامیى تیرۆری داعش كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: "تێكشكاندنى سه‌ربازییانه‌ى تیرۆر له به‌ره‌كانى جه‌نگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى خاك به ته‌نها به‌س نییه و به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كخستنى تواناكان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆر".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/11/2018 له په‌یامێكدا به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پارێزگای مینای میسر، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشى، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى رۆژی هه‌ینى پارێزگاى منیاى له میسر كردووه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى بوونه قوربانى. دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر".
ده‌قى په‌یامه‌كه:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ هه‌ینى به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه كرایه سه‌ر پاسێكى مه‌ده‌نى له پارێزگاى منیا له میسر و تیایدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى مه‌سیحى گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بدات و قوربانییان بخاته به‌ر به‌خشنده‌ییى خۆى، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
وه‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌م تاوانه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه، ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌دات كه تێكشكاندنى سه‌ربازییانه‌ى تیرۆر له به‌ره‌كانى جه‌نگ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى خاك به ته‌نیا به‌س نییه و به‌رده‌وامیى كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى یه‌كخستنى تواناكان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى تیرۆر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
3/11/2018