قوتابیانی ژاراوە ماتەم بۆ قوربانیانی ماڵە سوتاوەكەی رانیە دەگێڕن
K24 - رانیە
بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە دوێنێ لە ماڵێكی نیشتەجێی قەزای رانیە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و دوو لەو كەسانەش قوتابی بوون، ئەمڕۆ مامۆستا و ھاوپۆلەكانیان بە چاوی پڕ فرمێسك و ماتەم گێڕان لە قوتابخانەكەیان ماڵئاواییان لەو دوو قوتابییە كرد.
پەیامنێری كوردستان24 لە رانیە رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە قوتابخانەی قەندیل لە شارۆچكەی ژاراوە رێوڕەسمی ماتەم گێڕان بۆ ھەردوو قوربانی ماڵە سوتاوەكەی رانیە بەناوەكانی گەشتیار و محەمەد دوو لە ئەندامانی ئەو خێزانەكە بوون بەهۆی سوتانی ماڵەكەیان لە رانیە لەگەڵ دایک و نەنكیان سوتان و گیانیان لەدەستدا".
ھەردوو قوتابی گەشتیار و محەمەد، كه به سەردان له ماڵى باپيرەيان بوون له شارى رانيە، له رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لەدەستدا.
ھ.م