پیاوێكی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی شیكاگۆ بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی عێراقی، له ناوچه‌ی جیفه‌رسن پارك له باكووری رۆژئاوای ویلایه‌تی شیكاگۆ، به گوللـه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دواتریش كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
پۆلیسی ویلایه‌ته ئاشكراشی كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنه‌كه گوللـه به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو، له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پیاوه‌كه، كه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، سه‌ره‌تا برینداربووه، دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ره‌وه‌ندی عێراقی له ویلایه‌ته‌كه ژنه‌كه ناوی "هودا جبووری"یه و دایكی دوو منداڵه‌كه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت هۆكاری رووداوه‌كه چی بووه، هه‌رچه‌نده پۆلیسی شیكاگۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: شیكاگۆ تریبون
ئ. م