پێدانی 48 ملیۆنه‌كه به په‌رله‌مانتاران هه‌را ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاری پێدانی 48 ملیۆن دینار به په‌رله‌مانتاران، نیگه‌رانی و ناره‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش له‌شاری هه‌ولێر چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان و ئه‌و بڕیاره‌یان ئیدانه و ڕه‌تكرده‌وه, داواش ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كات و یه‌كه‌م كاری خولی داهاتووی په‌رله‌مانیش په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌یاسای خانه‌نشین و پله تایبه‌ته‌كان بێت.
دروشمى درووشمی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه نوێنه‌ره‌كانیان له گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌شدار بوون، گوزارشت له‌ناڕه‌زایی و نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌كات و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ن و چه‌ند داواكارییه‌كیش ده‌خه‌ن ڕوو.
بڕیاری پێدانی 48 ملیۆن دینار به په‌رله‌مانتاره تازه خانه‌نشین بووه‌كان، ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌پێدراوه و پێچه‌وانه‌ی هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه، به‌ڵام بڕیاره‌كه بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خه‌ڵك و پێیان وایه پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌په‌رله‌مانتاران، غه‌در و ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌بارێكی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌رده‌بن و به‌شێكی مووچه‌كانیان به‌ناوی پاشكه‌وته‌وه لێ ده‌بڕدرێت.
H.B