"داعش ده‌ست به كوشتنی موختاری گونده‌كان ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ناوخۆیی عێراق ده‌ڵێن: "چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعش له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا موختاری 3 گوندیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك كوشتووه‌و جگه له‌وه‌ش نوێنه‌رانی ئیداره ناوخۆییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج".
هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق ساڵی رابردوو كۆتایی داعشی راگه‌یاند: "به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه سه‌خته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك.
داعش له پارێزگای كه‌ركووك هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ژێرخانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسه حكوومییه‌كان و به‌تایبه‌تی هه‌موو موختارێك ده‌كه‌نه ئامانج.
دوایین قوربانیی ده‌ستی داعش، موختاری گوندی مه‌حموودییه‌ی نزیك له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بووه و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كوشتیان.
حه‌ویجه به‌ناوبانگه و وه‌ك مۆڵگه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان ناسراوه و دوا مۆڵگه‌ی داعش‌یش بووه تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی عێراق بێ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ ون بوون و ناوچه‌كه‌یان دا به‌ده‌سته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی ناوچه‌كه، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوتووه، عه‌بدوڵڵا ئه‌لوه‌سمی، موختاری گوندی مه‌حموودیه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش چوونه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ی، كوشتوویانه".
كوشتنی ئه‌و موختاره، پاش كوشتنی موختارێكی دیكه‌ی شاره‌دێی حانووتیه‌یه كه دره‌نگانی رۆژی چوارشه‌ممه كوشتیان".
به‌رپرسێكی پارێزگای كه‌ركووك به ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتووه: "چه‌كدارانی داعش چوونه‌ته ناو ماڵی محه‌مه‌د جمعه، موختاری گوندی جاسمییه‌ی نزیكی حه‌ویجه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی و له‌به‌ر چاوی كه‌سوكاره‌كه‌ی كوشتوویانه".
به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی موختاره كوژراوه‌كان كه له پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون له ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 9 مۆختار.