رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەدان ملیۆن دیناریان بەھەدەر داوە
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا 5 رێكخراو و چه‌ند به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له به هه‌ده‌ردان و بردنی سه‌دان ملیۆن دیناری عێراقی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
بەرپرسی تۆڕی رێکخراوە ناحکوومییەکانی هەولێر، رێباز یوسف، كه له‌و باره‌یه‌وه سكاڵای تۆمار كردووه، رايگه‌ياند، رێكخراو هه‌بووه 500 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژه وه‌رگرتووه و كه‌چی پرۆژه‌كه‌شی ئه‌نجامنه‌داوه و پاره‌كه‌ش خوراوه.
كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئێستا له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ش ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌قۆناغی دواییدان و كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ین تا بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت.
له‌ساڵی 2013 حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی بڕی 13 ملیار دیناری بۆ هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ته‌رخانكرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری و كولتوری و زانستی، به‌ڵام به‌گوته‌ی به‌شێك له چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌سه‌دان ملیۆن دینار له‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراو و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه و به‌ناوی پرۆژه‌ی وه‌همی به‌هه‌ده‌ر دراوه.