پارتی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاندیدی خۆی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابسپێرێت.
راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: "ده‌بێت لایه‌نه‌كانی له حكوومه‌ت به‌شدارده‌بن له سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی رێككه‌وتن بێت و پابه‌ندی به‌رنامه‌كه‌ش بن، راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش له پشكی یه‌كێتی ده‌ڵێ ئەوانەی ئەمجارە لە حکومەت بەشدار دەبن، پێویستە ببنە ستوونی راگرتنی حکوومەت، نەک رووخاندنی.
سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە دوو رۆژی رابردوو پەیوەندی تەلەفۆنی و نا رەسمی لە نێوان، پارتی و یەکێتی ئەنجامدراوە، باسی پێک‌ھێنانی حکوومەتیش کراوە، بەڵام نەچوونەتە ناو وردەکاریەکانی پێک‌ھێنانی حکومەتەکە، ئەم راوێژکارەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کە لە پشکی یەکێتیە، بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نۆیەم پشت راستدەکاتەوە، دەشڵێت ئەوانەی ئەمجارە لە حکوومەت بەشدار دەبن، پێویستە ببنە ستوونی راگرتنی حکوومەت نەك رووخاندنی.
کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی تەنھا باسکردن دەبێت لە پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێی و ھەرێم و ھەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پۆستەکانی بەغدا پاکێجێکی دیکەیە، چونکە دانووستانەکانی پارتی تایبەتە بە کوردستان و لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی باشووری کوردستان دەبێت.
ئ. م