داوا ده‌كرێت یه‌كێتی له رێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه "هه‌ستێته‌وه"
K24 - سلێمانی:
به‌شێك له كادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ ئەوەی ناویان بڵاو بکه‌نەوە، پڕۆژەیەک بە ناوی ھەڵسانەوەی یەکێتی رادەگەیەنن، ئەو کەسایەتیيانە چەند داواکارییەك پێشکەش دەکەن کە دیارتریان بەستنی کۆنگرەی داھاتووی ئه‌و حزبه‌یه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: "یه‌كێتی به‌و پرۆژانه هه‌ڵناسێته‌وه، به‌ڵكو باشتر وایه بچن كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامه زویر بووه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
پڕۆژەی ھەستانەوەی یەکێتی، نوێترین پرۆژەیە کە لە نێو ریزەکانی یەکێتی بە مەبەستی ھەستانەوەی ئەو حزبە پێشکەشکراوە، دیار نییە پڕۆژەکە کێ نووسیویەتی و لە چەند کەس پێکھاتووە، بەڵام کوردستان 24 زانیویەتی، بەرپرسێکی ئەو حزبە کە ھاوکات پۆستی حکوومی ھەیە لە پشت ئەو پڕۆژەوەیە، ئەندامێکی ئەو حزبەش دەڵێت لە دوای ھەڵبژاردنەکانەوە بەردەوام لە کۆبوونەوەکاندا پڕۆژە ھەبووە بۆ ئەوەی یەکێتی زیاتر بە دامەزراوەیی بکرێت.
کێشە ناوخۆییه‌کانی یەکێتی بەردەوام باسی گەرمی میدیاكان بووه، بەبۆچوونی ئەندامێکی مەکتەبی راگەیاندی ئەو حزبە ھۆکارەکەش ئەوەیە یەکێتی حزبێکی شەفافە کێشەکانی ناشارێتەوە، دەشڵێت یەکێتی بەم جۆرە پڕۆژانە چاک نابێت و ھەوڵەکان شەخسین و مەبەستیش لێی چارەسەی کێشەکان نییە.
ناوەڕۆکی پڕۆژەکە باس لە چەند خاڵێک دەکات لەوانە، هه‌موو ئۆرگانه‌كان ناچار به پابه‌ندبوونی په‌یڕه‌وی یه‌كێتی بكرێن، هه‌روه‌ها ھەر کێشەیەک پێش ئەوەی دزەی پێبکرێت بۆ میدیاكان، ده‌بێت لە ڕێکخستنەکان چارە بکرێت، کۆنگرەی یەکێتیش بۆ قووڵکردنەوەی ناکۆکی و ململانێ نەبێت و لەتبوونی لێنەکەوێتەوە، داواش دەکەن کە دامەزراوەی یەکێتی لە ڕووی ستوونی و ئاسۆيیەوە بەھێزتربکرێن.
ئ. م