ژمارەیەك كرێكار لە دەڤەری راپەڕین خۆپێشاندان دەكەن

"ھەندێكیان درووخراونەتەوە و ئەوانی دیكەش مووچەیان كەمكراوەتەوە"

K24 - رانیە

ژمارەیەك كرێكاری پاككەرەوەی شار لە سنووری شارەوانییەكانی راپەڕین، دژی بڕیاری دوورخستنەوە و كەمكردنەوەی مووچەكانیان خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو كرێكارانە لە كەرتی تایبەت كار دەكەن و ئەو کۆمپانیایە تەندەری پاککردنەوەی ناوچەکانی سەیدسادق و عەربەتیشی گرتووەتەوە، بەڵام تەنها مووچەی کرێکارەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕینی کەمکردووەتەوە".

بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: "بەشێک لە کرێکارانی کۆمپانیاکە مافیان خوراوە و گرێبەستیان لەگەڵ نەکراوە، ئەوانەشی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە ئەو بڕە پارەیان پێنەدراوە کە لە گرێبەستەکە ئاماژەی پێکراوە".

حسێن محمود، قایمقامی رانیە بە كوردستان24 گوت: "ئێمە ئاگاداری ئەو گرێبەستە نین کە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ کۆمپانیای (گارێکس) کردوویەتی کاتێک تەندەری پاککردنەوەی شارەوانییەکانی سنوورەکەی بۆ دەرچووە، بۆیە لەگەڵ کۆمپاناکەش و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین کۆدەبینەوە تاکو ھەقی کرێکارەکان نەخورێت".

بەپێی گرێبەستی واژووکراو لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و کۆمپانیاكە، هەر کرێکارێك مانگانە 450 ھەزار دیناری پێدەدرێت، لەو بڕە 51 هەزار دیناریان بۆ دڵنیایی (بیمە)ی کۆمەڵایەتی مانگانە لێ گێڕدراوەتەوە، بەڵام بەپێی گرێبەستە نوێکە مانگانەی بۆ ھەر كرێكارێك 250 هەزار دینار دیاركراوە".

ھ.م