ئێزیدیانی عه‌فرین به‌ڕێگه‌ی سه‌خت و دژوار خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
دواى هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان،120 خێزانی كوردی ئێزیدی ئه‌و ناوچه‌یه له‌پێناو پاراستنی ژیانی خۆیان، په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا و له‌لایه‌ن پیشمه‌رگه‌كانی كوردستانه‌وه پێشوازیكران، ئه‌وان چیرۆكی كۆچبه‌ری خۆیان بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پیر شه‌مۆ، كوردی ئێزیدی شاری عه‌فرین, ئێستا له ده‌ڤه‌ری شێخان له ژیانی په‌نابه‌رێتیدایه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌وانه‌ی هێرشی سه‌ر عه‌فرینیان كردووه ناویان له‌خۆ ناوه سوپای ئازاد، به‌ڵام حه‌یف ئه‌وان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی توركیا هێرشی سه‌ر عه‌فرینیانكرد، ئه‌وان میلیشیای چه‌كدار بوون، هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له دژی رژێمی ئه‌سه‌د شه‌ڕیان ده‌كرێت، عه‌فرینیان داگیركرد".
مسته‌فا وه‌حید، كه په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی كوردی ئێزیدی عه‌فرینه ده‌ڵێت: "گه‌لێك سه‌ختیمان بینی، كاتێك هاتووین بۆ ئێره 15 رۆژ له كه‌مپه‌كان ماینه‌وه و منداڵه‌كانمان ژیانێكی سه‌ختیان گوزه‌راند".
ئافره‌تێكی په‌نابه‌ریش به‌ناوی سه‌میره نابۆ دڵخۆشی خۆی به‌رامبه‌ر پێشوازیكردنی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئێزیدیانی عه‌فرین نیشاندا و ده‌ڵێت: "ئێمه له عه‌فرین له‌دۆخێكی زۆر دژوار‌دا بووین، ئێمه چه‌ندین شار و گوندمان به‌زاند تا گه‌یشتینه ئێره و رێگاكه‌مان زۆر سه‌خت و دژوار بوو تا گه‌یشتین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش پێشوازیێكی گه‌رمیان لێكردین و ئێمه‌یان گواسته‌وه".
سه‌میر شوكریش دووپاتی ده‌كاته‌وه، "تا ئێمه گه‌یشتینه سنووری هه‌رێمی كوردستان كۆسپی گه‌وره‌مان هاته پێش و زۆر سه‌خت بوو بۆ ئێمه، به‌ڵام ئێمه ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و سوپاسیان ده‌كه‌ین، كه به‌هانامانه‌وه هاتن و به‌مجۆره پێشوازیی له كوردانی ئێزیدی ده‌كه‌ن، چونكه زۆر ناخۆشیمان به‌ڕێكرد تا گه‌یشتینه هه‌رێمی كوردستان".
كوردانی ئێزیدی سنووری عه‌فرین له 23 گوند ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئاماری ساڵی 2011 و به‌ر له شه‌ڕی سووریا، ژماره‌یان 65 هه‌زار كه‌س بوون، به‌ڵام دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی سووریا و ده‌ستپێكردنی كۆچبه‌ری له ساڵی 2013، ته‌نیا 35 هه‌زار كه‌س مابوونه‌وه، دواتریش به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان، دووباره شه‌پۆلی كۆچبه‌ری سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، كه ژماره‌یه‌كیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌مه‌ش ئه‌و ژماره‌یه زۆر له‌وه‌ش كه‌متر بووه‌وه.
H.B