ماڕادۆنا ئه‌م راهێنه‌ره به باشترین راهێنه‌ری جیهان ده‌زانێت
ئارماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا ستایشی خۆزێ مۆرینیۆ ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه باشترین راهێنه‌ره له جیهاندا.
له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی مارادۆنا ده‌ڵێت: پێموایه مۆرینیۆ باشترین راهێنه‌ره و گواردیۆلاش باشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سوودی له یوهان كرۆیف بینیوه.
دیێگۆ ده‌شڵێت: چه‌ندان جار گووتومه كه تیكی تاكا بژارده‌ی گواردیۆلا نه‌بووه و ئه‌و یاریزانانه‌ی هێناوه‌ته ریزه‌كانی كه كار ئاسانی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش تیكی تاكای بۆ ئاسان كردووه.
مارادۆنا دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له راهێنه‌رایه‌تی به‌رده‌وام بێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات چاوی له‌وه‌یه بچێته مانچێسته‌ر و له‌وێ وانه له مۆرینیۆ فێر ببێت چونكه باشترین راهێنه‌ری جیهانه.