به هۆى بۆردومانى فڕۆكهكانى توركيا سێ هاووڵاتى گيانيان له دهستدا
K24 – ئامێدى:
لە گوندی (گیرکا)ی دهڤهرى بەرواری باڵا، بەهۆی بۆردومانى فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.
نەشوان حسێن، بەڕێوبەری ناحیەی سەرسنگ بە کوردستان24 ى راگهياند، سێ هاووڵاتی نیشتەجێی گوندی (ئەرەدنا)ی سەر بە ناحیەی سەرسنگ، بە ناوەکانی رەمەزان محەمەد رەحیم، ئیسماعیل حەسەن قەپلان و دلۆڤان ساڵح حوسێن، لە کاتی چوونیان بۆ گوندی (گیرکا)ی سەر بە ناحیەی کانی ماسى لە دەڤەری بەرواری باڵا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ گوندەکە گیانیان لە دەستدا.
گوندی گیرکا دەکەوێتە پشت چیای مەتین و ناوچەیەکی شاخاوییە، گوندەکانى ئەو ناوچەیە بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی فڕۆکەکانی تورکیا چەندین ساڵە چۆڵ کراون، بەڵام هاووڵاتییان چ بۆ راوکردن یان هێنانی بەرهەمی سرووشتی، ماوە ماوە دەچنە ئەو گوندانە و فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە ناوچهكه بە بهردهوامى بۆردومان دەکهن.