زێدان بۆته ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ی بایرن میونشن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زیدان بۆته ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ی بایرن میونشن و له شوێنگره‌وه‌ی نیكۆ كۆڤاسیچ نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بایرن میونشن ده‌یانه‌وێت كۆڤاسیچ له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دووربخه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئێستا یانه‌ی باڤارییه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگا دێت و به جیاوازی 7 خاڵ له یانه‌ی دۆرتمۆندی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی بایرن میونشن هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی زیزۆ ده‌ستپێكردووه و پێیانوایه ئه‌م راهێنه‌ره فره‌نساییه ده‌توانێت ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بایرن میونشن رێكبخاته‌وه و ببێته شوێنگره‌وه‌یه‌كی به‌هێزی كۆڤاسیچ، به‌وپێیه‌ی چه‌ندان ناسناوی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.
له ماوه‌كانی رابردوو ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی زیزۆ به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زۆر به‌هێز بوو، به‌ڵام مۆرینهۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی به‌مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی رازیكرد و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌ره‌و باشتر رۆیشتووه، له به‌رامبه‌ردا زێدانیش په‌یامێكی بۆ مۆرینهۆ نارد و دڵنیای كرده‌وه كه هیچ نیازی ئه‌وه‌ی نییه شوێنی مۆرینهۆ بگرێته‌وه.