هونه‌رمه‌ند خه‌لیل قه‌دشی نه‌خۆشه
K24 - دھۆك
خه‌لیل قه‌دشی، كه یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دووچاری نه‌خۆشی بووه و له توانای دارایشیدا نییه چاره‌سه‌ری خۆی بكات، گه‌نجێك ئاماده‌یی خۆیی نیشانداوه كه نیوه‌ی تێچووی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی خه‌لیل قه‌دشی له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده داوای هاوكاری له حكوومه‌ت ده‌كات.
خەلیل قەدشی، بە كوردستان24 گوت: "ماوەی سێ مانگە جەڵتە لێیداوم و ھێشتا باری تەندروستیم جێگیر نییە و دەگوترێ كە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشییەكەم دەكرێت، بەڵام ئەگەر ھاوكاریم نەكرێت ناتوانم لە دەرەوەی وڵات چارەسەری خۆم بكەم. ئێستا ئۆتۆمبێلەكەم فرۆشتووە و بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكەم و بە تاكسی ھاتووچۆ دەكەم".
ھ.م