زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
K24 - به‌غدا:
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد، بڕیاره كورد دوو وه‌زاره‌تی دیكه له حكوومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت.
میران محه‌مه‌د له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره كورد هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و داد له به‌غدا وه‌ربگرێت و ناوه‌كانیش ئاشكران.
هێشتا پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی پێكنه‌هاتووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی نێوان كوتله سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ململانێی ناوخۆیی هه‌ریه‌ك شیعه كه پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌رده‌كه‌وێت، سووننه‌كانیش كه پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگرییان به‌رده‌كه‌وێت.
له باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كانیش، ئه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا، بڕه پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی عێراق بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت".