پێرێز دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مرۆی راسته‌وخۆ بۆ كڕینی ئه‌م هێرشبه‌ر چووه سه‌رهێڵ
دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینیۆ پێرێز به خێرایی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی هێرشبه‌رێكی گه‌وره چووه‌ته سه‌رهێڵ بۆ ئه‌وه‌ی له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ یانه‌كه له قه‌یرانی هێڵی پێشه‌وه رزگار بكات.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار تووشی شكست بوو، راسته‌وخۆ پێگه‌ی سكاسپۆرتسی بریتانیا هه‌واڵێكی له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین هێرشبه‌ری تۆتێنهام چۆته سه‌رهێڵ.
ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی قه‌یرانی گۆڵنه‌كردن بۆته‌وه، له ئێستاشدا میدیاكانی ئیسپانیا بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ئاماژه به ناوه‌كانی ماورۆ ئیكاردی و هاری كه‌ین ده‌كه‌ن.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام 229 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌نجام داوه، 150 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كردووه.