یانه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت دی خیا بكاته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه له مێژوودا
پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات ده‌یڤد دی خیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتد له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه له كۆتایی وه‌رز ئه‌م گۆڵپارێزه ئیسپانیا به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز ده‌بێـته گۆڵپارێزی سانجێرمان، هاوكات به پازده ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ی ساڵانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد نایه‌وێت به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری دی خیا ببێت و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌م گۆڵپارێزه بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك نوێ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن پاوه‌ند بفرۆشێت.
جگه له پاریس سانجێرمان یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیاش هه‌وڵده‌دات دی خیا بكاته شوێنگره‌وه‌ی جیانلویجی بوفۆن.