جۆردی ئالبا له‌ یانه‌كه‌ی توڕه‌یه‌ و باسی رۆیشتن ده‌كات

ئالبا هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا ده‌كات

 جۆردی ئالبای بەرگریکاری بارسێلۆنا نیگەرانی خۆی لەسەر بێ هەڵوێستی بەرپرسانی یانەکەی دڕکاند و گوتیشی کە تاوەکو ئێستا سەرەرای ئەوەی ماوەیەکی کەم لە گرێبەستەکەم ماوە، کەچی هیچ بەرپرسێکی یانە پەیوەندی پێوە نەکردووە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلا بکاتەوە.

بابەتی گرێبەستەکەم تاوەکو ئێستا یەکلانەبۆتەوە و هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە و لە شوێنی خۆیەتی، هیچ پەلەم نیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە تا ئێستا هیچ یەک لە بەرپرسانی بارسێلۆنا داوای گفتوگۆیان نەکردووە و هیچ کەسێکیش باسی لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ من نەکردووە.

 نازانم ئەوان چۆن سەیری ئەم بابەتە دەکەن و دەیانەوێت چی بکەن. ماوەیەکی کەم لە گرێبەستەکەمە ماوە و دەمەوێت لە نزیکترین کاتدا داهاتووی خۆم یەکلایی بکەمەوە، بەڵام وەک به‌ ڕوونی دیاره‌ هیچ کەسێک نایەوێت قسەم لەگەڵ بکات و ئەگەر بەم شێوەیەش بێت، لە کۆتایی ئەم وەرزە بیر لەو ئۆفەرانە دەکەمەوە کە بۆم هاتوون.