به فه‌رمی بارسێلۆنا سوارێزی له‌ده‌ستدا
بە فەرمی لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو هەفتە بە هۆی پێکان ناتوانێت یاری بکات.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2018، ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بلاویکردەوە کە هێرشبەری ئۆروگوایی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە چۆکیدا توشی بووە بۆ ماوەی دوو هەفتە ناتوانێت یاری بکات، بەم هۆیەوە سوارێز یاری ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر ئایندهۆڤێن لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.
لەلایەکی دیکەوە بێجگە لە سوارێز، ئارسەر مێلۆی ناوەڕاستکاری برازیلیش پێکانی هەیە و هه‌ریه‌كه له رافینها و سێرجی رۆبێرتۆ به‌هۆی پێكانه‌وه دووخراونه‌ته‌وه و لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکه‌ن.