ئێران: به‌م زووانه‌ گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت

"شایانی پیرۆزباییه‌"
kurdistan24.net

K24- سلێمانی:

سه‌ركونسولی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا مزگێنی داهاتوویه‌كی باش ده‌دات و گرنگییه‌كه‌شی به‌م زووانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

‌سه‌عدوڵڵا مه‌سعودیان سه‌ركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان، سەبارەت بە سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند " سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنێت پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی عێراقیش بكه‌ین، خه‌ریكه‌ نزیكبوونه‌وه‌ دروست ده‌بێته‌وه‌ و مزگێنیی داهاتووێكی باشیش دەدات".

مه‌سعوودیان گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند نزیك و به‌هێزتر بێت و له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق به‌ره‌و پێش بچێ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ره‌تا سووده‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌بێت".

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، "به‌ بڕوای من سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنێت پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی عێراقیش بكه‌ین، كه‌ خه‌ریكه‌ نزیكبوونه‌وه‌ دروست ده‌بێته‌وه‌ و مزگێنیی داهاتووێكی باشیش دەدات".

سه‌ركونوسڵی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ردانه‌كە گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌ بڕوای من گرنگییه‌كه‌ی له‌ داهاتووێكی نزیك ده‌رده‌كه‌وێت، هیواداریین ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ده‌رباره‌ی به‌شێك له‌ ده‌ستوور هه‌بوون له‌ سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی عێراق چاره‌سه‌ربكرێن و, به‌ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بگه‌ن".

H.B