هێزێكی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی له شنگال
K24 - هه‌ولێر:
هێزێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شنگال و ئاڵای ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ر باره‌گاكه هێناوه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌وانه گه‌ریلای په‌كه‌كه بوونه و باره‌گاكه‌ی یه‌كێتییان له شنگال گه‌مارۆ داوه و ئاڵاكه‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ته‌نها لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بوونه له قه‌زاكه.
زانیارییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكه‌ی یه‌كێتی، كاردانه‌وه بووه له به‌رامبه‌ر داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، ته‌واوی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، له سلێمانی، كه‌لار، گه‌رمیان و كۆیه داخراون و هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك به‌شێك له میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، داواكاری توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی ئه‌و فڕۆكانه‌دا بكاته‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز
ئ. م