بازرگانێك "به‌دوای دزی پرۆفیشناڵ"دا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
خانمه بازرگانێكی به‌ریتانی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ، رێكلامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا داوا ده‌كات "دزی پرۆفیشناڵ" بێنه شوێنه‌كه‌ی و دزی لێبكه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی "پارك"ی به‌ریتانی، ئه‌و خانمه بازرگانه چه‌ند خاڵێكی بۆ "دزه‌كان" دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی بكه‌ن و دزی لێبكه‌ن.
له به‌رامبه‌ر هه‌ر دزییه‌كیشدا، وێڕای پێدانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه دزیویه‌تی، بڕی 50 پاوه‌نی به‌ریتانیشی پێده‌دات كه ده‌كاته 64 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام یه‌ك مه‌رجی هه‌یه، ئه‌ویش نووسینی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌له له باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانیش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ژنه بازرگانه، كه ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵێت: "له دزێك ده‌گه‌ڕێم كه‌لوپه‌له‌كانی دوكانه‌م بدزێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی بواری ئه‌منی شوێنه بازرگانییه‌كه‌م بزانم و چاره‌سه‌ریان بكه‌م، هاوكات كارمه‌نده‌كانیشم كارێكی باشتر بكه‌ن و رێگری له دزییه‌كه بكه‌ن".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ش، ئه‌و دزیانه‌ی له كاتی بۆنه و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ له شوێنه بازرگانییه‌كه‌ی ئه‌و ژنه ده‌كرێت، یه‌كجار زۆره و زیانی زۆری لێداون، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شوێنه بازرگانییه‌كه‌ش، له ساڵی 2013ه‌وه، تا ئێستا ده‌یان كامێرای چاودێری داناوه، به‌ڵام هێشتا ناتوانێت رێگری له دزه‌كان بكات.
سه‌رچاوه: میره‌ری به‌ریتانی
ئ. م