لە زاخۆ چەند ئۆتۆمبێل و خانوو ژێر ئاو كەوتن

لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبووە

K24 - زاخۆ

ئیسلام یوسف، پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "بەھۆی بارانی بەخوڕ لە قەزای زاخۆ لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و خانوو ژێر ئاو كەوتن".

ھاووڵاتییەكی دانیشتووی زاخۆ بە كوردستان24 راگەیاند: "ئاو چووەتە ناو ماڵەكەمان و ھەموو كەلوپەلەكانمان ژێر ئاو كەوتوون، تائێستاش كەس بە ھانامانەوە نەھاتووە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بەپێی پێوەری كەشناسی لە ماوەی 24 كاتژمێردا 62 ملیم باران لە زاخۆ باریوە و كۆی گشتی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە زاخۆ گەیشتووەتە 244 ملیم باران".