نێچیرڤان بارزانى رۆڵی "بوشی باوك" به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌رز ده‌نرخێنێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى جۆرج هێربه‌رت بوش، سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌یان و جۆرج ده‌بلیوو بوشى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه كه ساڵى 1991 رۆڵى سه‌ره‌كى له سه‌پاندنى ناو‌چه‌ى دژه‌فرین له هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس پاراست.
جۆرج هێربه‌رت وۆكه‌ر بووش، له 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1924 له ویلایه‌تی ماساچیوسێتسی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، له ساڵی 1989 تا ساڵی 1993 وه‌كو 41ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و رۆژی 30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له‌م كاته سه‌ختانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى گه‌وره دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه كه ساڵى 1991 ڕۆڵى سه‌ره‌كى له سه‌پاندنى ناو‌چه‌ى دژه‌فرین له هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس پاراست و بووه هۆى بووژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. سه‌رۆك بوشى باوك بۆ هه‌میشه به زیندوویى له یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2ى دیسه‌مبه‌رى 2018"