به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ ریمۆنتادای به‌سه‌ر تۆتێنهام دا كرد
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له دێربی له‌نده‌ن ریمۆنتادایه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تۆتێنهامی هاوشاری دا كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 دێسێمبه‌ری 2018، ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی ئیمارات میوانداریی تۆتێنهامی كرد.
سه‌ره‌تا ئۆبامیانگ له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی له خوله‌كی 10 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئارسێناڵ تۆمار كرد، دواتر ئیریك دایر له خوله‌كی 30 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تۆتێنهام یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 34 هاری كه‌ین لێدانێكی پێناڵتی جێبه‌جێكرد و یانه‌ی تۆتێنهامی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه ده‌ستی پێكرد، له خوله‌كی 56 ئۆبامیانگ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و دووه‌می ئارسێناڵی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 74 ئالێكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری فره‌نسی گۆڵی سێیه‌می بۆ ئارسێناڵ زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 77 لوكاس تورێرای ئۆروگوایی گۆڵی چواره‌می بۆ تۆپچییه‌كان كرد و به ته‌واوه‌تی تۆتێنهامی به‌ره‌و بێهیوابوون برد.
دواتر له خوله‌كی 85 یان ڤێرتونخینی به‌رگریكاری تۆتێنهام به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
ئارسێناڵ به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 30 خاڵ به‌رز كرده‌وه و بۆ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ هه‌ڵكشا، تۆتێنهامیش بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.