هێشتا لایه‌نه‌كان سیڤی كاندیدانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان نه‌گه‌یاندووه‌ته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرايكرد, "لایەنەکان سیڤی کاندیدانیان بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نەناردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی دەنگیان لەسەر بدرێت".
بەشیر حەداد له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوتیشی: "به‌گوێره‌ی یاسا پێوستە 48 کاتژمێر به‌ر دانیشتنی پەرلەمان لایەنەکان سیڤی کاندیدەکانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده به كه‌متر له 48 كاتژمێر له پێشكه‌شكردنی سیڤی كاندیدان به په‌رله‌مان، ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان ناده‌ستوورییه، به‌ڵام ئه‌وه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعی نه‌بێته ته‌ره‌ف له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان".
H.B