ته‌واوی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق یه‌كلایی كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستی ته‌واوی ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی یه‌كلا كرده‌وه، كه تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ كه كوتله شیعه و سوننه‌كان ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌بوو، یه‌كلا كرانه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ریه‌ك له فالح فه‌یاز وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ و فه‌یسه‌ل جه‌ڕبا بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری كاندید كردووه.
به‌مه‌ش پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ته‌واو ده‌بێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و داد به كورد ده‌درێن.
پۆسته‌كان به‌م كه‌سانه دراون:
فه‌یسه‌ڵ جه‌ڕبا بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری
فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ
قوسه‌ی سوهێل بۆ پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا
عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری
هاله گۆرگیس بۆ پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران
نوری دلێمی بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان
سه‌با تائی بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده
دارا نوری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد
بڕیاره ناو و سیڤی ئه‌و 8 كاندیدانه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێن، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنی سبه‌ی متمانه‌یان پێ بدرێت.
H.B