"ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو نهێنییه‌كانی كوشتنی خاشوقچی ئاشكرا ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ته‌واوی ورده‌كاریی و نهێنییه‌كانی كوشتنی جه‌مال خاشقوچی، راده‌ستی كۆنگرێس ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵییه، ئیداره‌ی تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ساز ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه روونده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، جینا هاسپیڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی)، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه و هه‌رچی ورده‌كاریی كوشتنی خاشوقچییه و له‌لایه‌ن هه‌یه، ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده هاسپێل له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره سیناتۆرێك باسی ورده‌كارییه‌كانی كوشتنی خاشوقچی و تێوه‌گلانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی له كه‌یسه‌كه باسكردووه، به‌ڵام بڕیاره له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌موو ورده‌كارییه‌كان بداته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌شێك له كۆنگرێسمانه‌كان، ره‌خنه‌یان له هاسپێل گرتووه كه ته‌نها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو كۆنگرێسمانه‌كان كۆبووه‌ته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ش ده‌بووایه به راپۆرتێكی فه‌رمی سی ئای ئه‌ی، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئاگادار بكاته‌وه.
جه‌مال خاشقوچی، رۆژنامه‌وانی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه، رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له ناو كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبول كوژرا و رای گشتی جیهانیش محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه به ده‌ركردنی فه‌رمانی كوشتنه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌هۆی كه‌یسی خاشوقچییه‌وه‌ش حكوومه‌تی ریاز 18 كه‌سی ده‌ستگیركردووه و چه‌ند كه‌سێكیشی له كۆشكی شاهانه دوور خستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م