سه‌رۆك بارزانى: گه‌شبينم
K24 – به‌غدا:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، رايگه‌ياند، ره‌وشێكى نوێ و ده‌رفه‌تێكى نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و گه‌شبينيم.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له رۆژى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك بارزانى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى بيروڕا له باره‌ى پرسه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ين و به‌يه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزينه‌وه.
گوتيشى: ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌م، ده‌ربڕينى هاوكارى و پشتيوانييه بۆ حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران، عادل عه‌بدولمه‌هدى و راوێژكردنه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و من گه‌شبينم چونكه ده‌رفه‌تى نوێ و روانگه‌ى نوێ و ره‌وشێكى نوێ ده‌بينم.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ش هێز و هيوامان ده‌داتێ، كه ئێمه بتوانين به‌يه‌كه‌وه هاوكار بين بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.