سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر كۆبوويه‌وه.
ئه‌مڕۆ بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له شارى به‌غدا به‌رده‌وامن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى كۆبوويه‌وه.
دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به سه‌ردانێك و به سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه.