سه‌رۆك بارزانى: پێويسته هه‌ڵه‌كانى رابردوو راستبكرێنه‌وه
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، رايگه‌ياند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا گه‌ياندنى په‌يامێكه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئێمه ئاماده‌ين بۆ پشتيوانيكردنى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى.
گوتيشى: لێره هه‌وڵده‌ده‌ين متمانه‌ى نێوانمان پته‌و بكه‌ين و هه‌ڵه‌كانى رابردوو راستبكرێنه‌وه. په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باش درووست بكه‌ين له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى عێراقييه‌كان به تايبه‌تى درووستكردنى په‌يوه‌ندييه‌كى باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له به‌رامبه‌ريشدا، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح گوتى: هيوادارين ئه‌م سه‌ردانه ببێته سه‌ره‌تايه‌كى گرنگى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌موو كێشه‌كان به برايانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوتيشى: ئێمه سوورين له‌سه‌ر بنياتنانى ژيانێكى باشتر بۆ سه‌رجه‌م عێراقييه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: هيوادارين عێراقێكى به‌هێز درووست بێت و شه‌راكه‌تى راسته‌قينه له نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌رقه‌رار بێت.
دووپاتيشيكرده‌وه، چۆن له رابردوو رووبه‌ڕووى تيرۆر بووينه‌وه، به هه‌مان شێوه به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى گه‌نده‌ڵكارانيش بكه‌ين و عێراق بتوانێت له داهاتوودا خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ته‌واوى عێراقييه‌كان بكات.