ده‌میرتاش: داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ر یه‌كێتی پارچه پارچه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، ئه‌و حزبه پارچه پارچه ده‌كات.
نووره‌دین ده‌میرتاش، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه، له ووتارێكدا نووسیویه‌تی: "به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی قه‌بووڵ ناكه‌ن و دژی بڕیاره‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ره‌نگه ئه‌و بڕیاره یه‌كێتی پارچه بكات".
ناوبراو هۆشداریش ده‌دات به یه‌كێتی كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌یان لێ قبووڵ ناكه‌ن و وه‌ڵامیان ده‌بێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ته‌واوی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، له سلێمانی، كه‌لار، گه‌رمیان، كۆیه داخست و به‌هۆیه‌وه گرژی كه‌وتووه‌ته نێوان یه‌كێتی و په‌كه‌كه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، داخستنی باره‌گاكانی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر داوای توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حزبه ره‌تیكرده‌وه هیچ داوایه‌كی له‌و جۆره هه‌بێت.
ئ. م