چەند ئەستێرەیەکی یانەی ئەرسناڵ کەوتنە تەڵەکەوە
K24- ههولێر:
گرتە ڤیدیۆیی چەند ئەستێرەیەکی یانەی ئەرسناڵ لە یانەیەکی شەوانە بڵاودەکرێتەوە کە تیایدا ماددەی نایترۆس ئۆکسایدی بێ هۆشکەر هەڵدەمژن.
هەریەک لە یاریزانان، مەسعود ئۆزێل، ئۆبامیانگ، ماتیۆ گیندۆزی و سیاد کۆلاشیناچ بۆ ئاهەنگێکی خواردنەوەی شەمپانیا و ڤۆدکا چوونەتە یانەیەکی شەوانە لە لەندەن.
دواتر دەستکەن بە هەڵمژینی نایترۆس ئۆکساید لە رێگای باڵۆنەوە، وەک ئەو گرتە ڤیدیۆیەی رۆژنامەی سەنی بەریتانی دەستیکەوتووە، ئۆزێل و گیندۆزی لە دوای بەکارهێنانی ئەو ماددە بێهۆشکەرە، دەبورێننەوە و بێ هۆش لەسەر قەنەفەی یانە شەوانەکە دەکەون.
هەریەک لە مختاریان و موستافی ئامادەی ئاهەنگەکەن، بەڵام رەتیدەکەنەوە ماددە بێهۆشکەرەکە هەڵمژن.
لەو ئاهەنگەدا، 70 کچ داوەتکراون و ئەو یاریزانانە بڕی 30 هەزار پاوەندییان خەرجکردووە.
H.J