سه‌نگاو.. بەهۆی لافاوەوە كچێكی تەمەن 16 ساڵ گیانی لەدەستدا

K24 - گه‌رمیان:
لە گوندی كەوەڵەی سەر بە ناحیەی سەنگاو، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و هه‌ستانی لافاو، كچێكی تەمەن 16 ساڵ ئاودەیبات و گیان لە دەستدەدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 5:30ی خووله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، بەهۆی هه‌ستانی لافاو لە گوندی كەوەڵەی سەر بە ناحیەی سەنگاو كچێكی 16 ساڵ به‌هۆی لافاوه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان، تەرمی كچەكە بە خنكاوی دەرهێنرایەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەنگاوەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، كچەكه ناوی (و. ع. ع)ـه و ته‌مه‌نی 16 ساڵانه، له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بە مەبەستی ئاژەڵداری (شوانی) روویان لە ناوچەی سەنگاو كردووە.
ئ. م