رۆحانی هەڕەشەی تووند لە رۆژئاوا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە ئەگەری لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی تێکچوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مەریكاوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هۆشداریدایه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رایگه‌یاند: "وڵاتانی رۆژئاواش له لافاوی تیرۆر، مادده‌ی هۆشبه‌ر و په‌نابه‌ران پارێزراو نابن و ئه‌وانه‌شی بڕوا به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ناكه‌ن، با ته‌ماشای نه‌خشه‌ی جۆگرافیای ئێران بكه‌ن".
دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی سوورن لەسەر سزادانی ئێران و کۆماری ئیسلامیش رەتیدەکاتەوە سیاسەتەکانی بگۆڕێت و لە دواین لێدوانیشیدا، رۆحانی سزاکانی ئەمەریکای بە فۆرمێکی دیکەی تیرۆر ناوبرد.
H.J