عێراق به‌ هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌

رێككه‌وتنێكیان به‌ به‌های 72 ملیۆن یۆرۆ واژۆكرد

K24 - هه‌ولێر:

عێراق و یەكێتی ئەوروپا 3 رێككەوتننامە بە بەھای 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەتووەكان واژۆدەكەن.

فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، كە بەوەكالەت وەزیری پلاندانانیشە رایگەیاند، عێراق و یەكێتی ئەوروپا 3 رێككەوتننامەیان بە بەھای 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەتووەكانی شەڕی داعش واژۆكرد.

فوئاد حسێن گوتیشی:"رێككەوتننامەكان بواری كەرتی نەوتی و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و پاككردنەوەی ناوچەكان لە پاشماوەی مین و تەقەمەنییەكان دەگرێتەوە".

دوای تێكشكاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، چه‌ند ئاسته‌نگێك هاتوونه‌ته‌ به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق، كه‌ دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ زیانییان به‌ركه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز

 ئ. م