عەبادی لە ئێران نیگەرانە

"ئێرانییەکان پێیانوابوو دەبمە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان"

K24 - ھەولێر

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرای دەکات، ئێرانییەکان رێگربوون لەبەردەم وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵی (الشرقية) رایگەیاند "بەهۆی پابەندبوون بە سزاکانی ئەمەریکا دژی ئێران، تاران رێگەی نەدا بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرم".

 گوتیشی "ئێرانییەکان پێیانوابوو، دەبمە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان، بۆیە پشتیوانیان نەکردم".

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی حزبی دەعوەش عەبادی جەختیکردەوە، پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و گۆڕینی سەرجەم سەرکردەکانی لە حزب کردووە.