نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا ره‌وشی سیاسیی كوردستان و عێراقییان تاووتوێ كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌رتانیا له عێراق كۆبوونه‌وه و ره‌وشی سیاسیی عێراقیان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جۆن وێلكس، باسی پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه ماوه‌یه‌كه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردووه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئ. م