ناديه موراد خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى وه‌رگرت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له ناديه موراد و دينيس موكويجى، له مه‌راسيمێكدا، به ئاماده‌بوونى خێزانى شاهانه‌ى سويد و نه‌رويج، خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ئه‌مساڵيان پێ به‌خشرا.
له وتارێكدا، كه به زمانى عه‌ره‌بى پێشكه‌شيكرد، ناديه موراد باسى له‌و نه‌هامه‌تيانه كرد كه به‌سه‌ر پێكهاته‌ى ئێزدييدا هاتووه.
ناديه موراد گوتى: له شه‌و و رۆژێكدا ژيان و سرووشتى پێكهاته‌كه‌مان گۆڕا و ئێزدييه‌كان رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژييه‌كى دڕندانه بوونه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، هێشتا نه‌توانراوه ره‌وشى ئێزدييه‌كان ئاسايى بكرێته‌وه و زياتر له 3 هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى هێشتا له ژێر ده‌ستى داعشدا ماوون و چاره‌نووسيان نادياره.
ناديه موراد ره‌خنه‌شى له سه‌رۆكى وڵاتان گرت و گوتى: ئه‌وان بێده‌نگ بوون له ئاست تاوانه‌كانى دژ به ئێزدييه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا ناديه موراد سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كرد، كه ئێزدييه‌كانيان له خۆ گرتووه و له ناويشياندا سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، هيچ خه‌ڵاتێك ئازاره‌كانيان كه‌مناكاته‌وه جگه له‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى به‌دى بێت و به‌رپرسانى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه.
مه‌راسيمه‌كه له ئۆسلۆى پايته‌ختى نه‌رويج به‌ڕێوه‌چوو و بڕياره هه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى بواره‌كانى پزيشكى، فيزيا، كيميا و ئابوورى به‌سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌ش بكرێن.