لە رووداوێکی ھاتووچۆدا چوار مامۆستا و سێ پێشمەرگە بریندار بوون
K24 – دهۆك:
بە ھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە نزیک ناحیەی زاویتە لە سنووری پارێزگای دھۆک 7 کەس برینداربوون، کە چواریان مامۆستان و ئەوانەیتر پێشمەرگەن.
ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆى پارێزگای دھۆک به کوردستان24ى راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئالتیما و پیکابێکی سەربازی دا روويداوه و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوونە، کە ھەندێکیان مامۆستان و لە دەوامی قوتابخانەوە دەگەڕانەوە ماڵەوە.
ئەو بەرپرسەی ھاتوچۆ ئاشکراشیکرد، کە رووداوەکە بەھۆی خێرا لێخوڕين و پابهند نهبوون به رێنماييهكانى هاتوچۆ روويداوه.