خانه‌قين.. له ئاكامى په‌لامارێكى داعش پۆليسێكى ئيتيحادى كوژرا
K24 – خانه‌قين:
ئه‌مشه‌و، له نزيك گوندى موباره‌كى سه‌ر به خانه‌قين، داعش هێرشيكرده سه‌ر يه‌كه‌يه‌كى هێزه‌كانى پۆليسى ئيتيحادى عێراق و له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا پۆليسێك كوژرا.
سەمیرمحهممەد سەرۆکی ئەنجوومەنی قه‌زاى خانەقین بەکوردستان24ى راگەیاند، لە نزیك گوندی موبارەک ھێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئیتحادی و لەئاکامدا پۆلیسیك کوژراوە و پێنج پۆلیسیش بریندار بوون.
سەرۆکی ئەنجوومەنی قه‌زاى خانەقین گوتیشی: برینداران و ته‌رمى کوژراوەکەی پۆلیس گەیه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانەی گشتيی خانەقین.