به‌شیر حه‌داد رێز له نادیه موراد ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له شاری به‌غدا، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه نادیه موراد، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
ئه‌مڕۆ نادیه موراد، كچه رزگاربووی ده‌ست چه‌كدارانی داعش له به‌غدا سه‌ردانی نووسینگه‌ی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد. وه‌ك رێزلێنانێكیش بۆ خه‌باتی نادیه موراد له پێناو ناساندنی ئه‌و قوربانیدان و مه‌رگه‌ساته‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هات، له‌لایه‌ن حه‌داده‌وه خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پێ به‌خشرا.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 10ی ئه‌م مانگه، نادیه موراد له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پێ به‌خشرا.
نادیه موراد یه‌كێك بوو له‌و كچه ئێزیدیه كوردانه‌ی، له‌ساڵی 2014 له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای شنگال، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرا و دواتر رزگاركرا.
H.B