حه‌شدى شه‌عبى ره‌تيده‌كاته‌وه نه‌وتى به قاچاغ فرۆشتبێت
K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدى شه‌عبى ره‌تيكرده‌وه، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به به‌تاڵانبردن و قاچاغيكردن به نه‌وتى خاوى عێراقه‌وه هه‌بێت.
دواى ئه‌وه له كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ريكييه‌وه حه‌شدى شه‌عبى به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه تێوه‌گلاوه له به‌قاچاغ بردنى نه‌وتى عێراق، ده‌سته‌ى گشتيى حه‌شد دژى ئه‌و كه‌ناڵه به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، ئه‌و راپۆرته‌ى كه‌ناڵه ئه‌مه‌ريكييه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، دووره له راستييه‌وه و به هيچ شێوه‌يه‌ك حه‌شدى شه‌عبى له پرسى ئاوديوكردنى نه‌وت تێوه نه‌گلاوه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا دان به‌وه‌دا نراوه، له 2003ه‌وه و پێش درووستبوونى حه‌شدى شه‌عبى، پرسى به قاچاغ بردنى نه‌وت له عێراق سه‌ريهه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نيوز
ئ.ر