مێسی به‌رامبه‌ر لیڤانتی هه‌نگاو به‌ره‌و ریكۆردێكی مێژوویی ده‌نێت
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی له‌به‌رده‌م تۆماركردنی ریكۆردێكی نوێیه و ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره پێوانییه تۆمار بكات.
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا، یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و بارسێلۆنا له شاری ڤالێنسیا ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیڤانتی.
لیۆنێل مێسی دووه‌م یاریزانی بارسێلۆنا خاوه‌نی زۆرترین سه‌ركه‌وتنه له مێژووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كه بریتییه له 322 سه‌ركه‌وتن، له پله‌ی یه‌كه‌م چاڤی هێرناندێز دێت خاوه‌نی 323 بردنه‌وه‌یه.
مێسی به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی ریكۆرده‌كه‌ی چاڤی هێرناندێزی كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا یه‌كسان ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیۆنێل مێسی تاكه یاریزانه له 2018 له لالیگا 9 گۆڵی له رێگه‌ی لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار كردووه، له پله‌ی دووه‌م (ئینیس باردی) یاریزانی لیڤانتی دێت كه 4 گۆڵی به لێدانی راسته‌وخۆ كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بارسێلۆنا له 29 یاری رابردووی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به لانیكه‌م گۆڵێك و زیاتری تۆمار كردووه و نزیكه‌وه له‌وه‌ی ریكۆردی نێوان 2012 تا 2013 بشكێنێت كه 32 یاری له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا لیڤانتی ده‌یه‌وێت له‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مجار دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی شكست به بارسێلۆنا بێنێت، به‌وپێیه‌ی دوایینجار له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له یارییه‌كی پڕ گۆڵ 5 ـ 4 گۆڵ شكستی به بارسێلۆنا هێنا.