فتوای میسر ستراتیژیه‌تی نوێی داعش له عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سه‌ر به فتوای میسر هۆشداری له داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی عێراق له لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، "رێكخراوی داعش جارێكی دیكه ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كردووه بۆ دووباره داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستی به فراوانكردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تادێت توندوتیژی و ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق زیاتر ده‌بێت".
روانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "بۆ دووباره داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی داون، ئه‌و ریكخراوه تیرۆریستییه په‌یڕه‌وی چه‌ند ستراتیژیه‌تێكی نوێ ده‌كات، له دیارترین ئه‌و ستراتیژیهتانهش: بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كێ و فیتنه‌ی مه‌زهه‌بی، له‌نێوان شیعه و سوننه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات شیعه‌كان بكاته ئامانج، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تۆڵه‌ی خۆیان له سوننه‌كان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌وڵیش ده‌دات له‌ڕێگه‌ی كوشتن و بڕین، ترس و تۆقاندن له‌ناو پێكهاته‌كانی دیكه بڵاوبكاته‌وه و ناچاری كۆڕه‌وی بكات، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش به‌رامبه‌ر به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامیدا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تییه‌كی درێژخایه‌ن له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق بخوڵقێنێت و بیكات به زه‌مینه‌سازی بۆ جارێكی دیكه داگیركردنه‌وه‌ی خاكی عێراق".
روانگه‌ی سه‌ر به فتوای میسر دووپاتیكرده‌وه، "ستراتیژیه‌تێكی دیكه‌ی نوێی داعش بۆ داگیركردنه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه، رێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی له ناوچه جیاوازه‌كان زیاد بكات، كه به‌م دواییانه به‌ئاسنی دركی پێ ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی، به‌تایبه‌ت كه ته‌قینه‌وه‌كان زیاتر له میكانیزمه‌كانی دیكه ئامانجه تیرۆریستییه‌كانیان دهپێكێن، هه‌روه‌ها پێكهێنانی ژماره‌یه‌كی زیاتری شانه‌ی نووستوو و گورگی تاقانه "هێرشبه‌ری تاكه‌كه‌سی" بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستیان داون، بۆئه‌وه‌ی توندوتیژی له‌و ناوچانه به‌رده‌وام بێت، ئه‌و چه‌كدار و شانه نوستووانهش به‌شاراوه‌یی ده‌مێنن، تا ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كیان پێ ده‌كرێت".
ئه‌و روانگه میسرییه جه‌ختیشی كرده‌وه، "رێكخراوی داعش هه‌وڵ ده‌دات شانه‌ی هێشوویی "شانه‌ی فرهچهكداری یان تیمی چه‌كداری" به‌كاربهێنێت، كه ئه‌و جۆره شانانه زۆر چاڵاكن، چونكه پشت به لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌به‌ستن و رێگه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان شانه‌یه‌ك و شانه‌یه‌كی دیكه ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شانهیهكیش له ده‌ست بده‌ن، هه‌موویان له‌ناو نه‌چن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "داعش په‌نا بۆ جه‌نگی چه‌ته‌یی ده‌بات، به‌شێوه‌یه‌ك شانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌هیچ بنكه‌یه‌كی دیاركراو نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه و زیاتر له بیابان و ناوچه دووره ده‌سته‌كان بوونیان هه‌یه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێشوو و شاره‌زاییان له ناوچه‌ی جوگرافی و دانیشتوان و سرووشتی خێڵه‌كی، چه‌كداره‌كانی ده‌توانن هێرشه‌كانیان به‌خێرایی ئه‌نجام بده‌ن، به كه‌مترین زیان بۆ خۆیان ئامانجه‌كانیان بپێكن و به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌شارگه‌كانیان له قووڵایی بیابانه‌كان".
روانگه‌ی سه‌ر به فتوای میسر ده‌شڵێت، "به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره هێرشانه، كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، مانگانه 75 هێرش له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی داعش له هێنانی چه‌كداری نوێ بۆ ناو ریزه‌كانی شكستی نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تواناكه‌ی هه‌یه كه هێشتا هه‌مووی له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه درووست كردووه".
H.B