به‌هۆی كه‌می كاره‌با هاووڵاتییانی سه‌ركه‌پكان خۆپیشاندانێكیان رێكخست
K24 - راپه‌ڕین:
بەهۆی ناڕەزایەتیان لەبڕی پێدانی کارەبا، هاووڵاتیانی شاره‌دێی سەرکەپکانی سنووری شارۆچكه‌ی رانیە خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین، رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، هاووڵاتییان لەبەردەم باڵه‌خانه‌ی شاره‌دێی سه‌ركه‌پكان، خۆپیشاندانێكیان رێكخست و رێگای نێوان رانیە و شاره‌دێكه‌یان داخست کە ڕێگای بەستنەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینیشە بە ناوچەکانی سۆران و رواندز.
دیاری حوسێن یەکێك لە خۆپیشاندەرانە و بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەو بڕە کارەبایەی پێیاندراوە کەمە و ئەوەشی هەیە لۆدی زۆری لەسەرە، بەهۆی زۆری کوژانەوەشی، سوودی لێ نابینن.
خۆپیشانده‌ره‌كه به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، هه‌ر بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان ئەمڕۆ هاتوونه خۆپیشاندانیان کردووە و رێگای سه‌ره‌كی شاره‌دێكه‌یان داخستووه.
شاره‌دێی سه‌ركه‌پكان، سه‌ر به شارۆچكه‌ی رانیه‌یه و به دووری 10 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه.